سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زێدی، فەرمانی کرد بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ مستەفا دعیر عەبدولحەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، بەهۆی لێدوانانەکانی ڕۆژی یەکشەممە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو فەرمانە لەسەر بنەمای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسانە بۆ ڕاگەیاندنی خۆپیشاندانی مەدەنی لە ئەگەری نەکردنەوەی دەروازەی سنووریی شەیب، هەروەها بەکارهێنانی "دەستەواژەی نەشیاو" لە لێدوانەکانیدا.
حکوومەتی عێراق جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە لە پێناو پابەندبوون بە سەروەریی یاسا و ڕێکارە دەستووری و کارگێڕییەکانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە خزمەتگوزاری و ئیدارییەکان. هەروەها بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ڕەهەندی یاسایی ئەو لێدوانانە دراوەتە دەست لایەنە پەیوەندیدارەکان.







