وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەک لە تاران لە نێوان نوێنەرانی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش و بەرپرسانی ئێران بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەرانی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش و بەرپرسانی ئێرانی ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوە کرد، سەردانی شاندی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ تاران، لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان لایەنەکانی ململانێکە، هاوشانی پاڵپشتیکردن لە ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی هەریەک لە قەتەر و پاکستان، هەروەها دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی مەککەیە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.







