وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی دەوڵەت کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی حکوومی لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت دەستیپێکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دابەشکردنی مووچە لە چوارچێوەی ڕێکارە مانگانەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە، بە مەبەستی دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی دەوڵەت، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بژێوی و جێبەجێکردنی پابەندییە دارایییەکانیان.







