کەنەڵێکی نەوتی زەبەلاح بەهۆی پێکدادان لەگەڵ مینێکی دەریایی لە تەنگەی هۆرموز تەقینەوەی کرد و هێزی دەریاییی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئاگاداری دا کە ئەم تەنگەیە داخراوە و هەر کەشتییەک سەرپێچی بکات، چارەنووسێکی جگە لە سووتان نابێت.
ئەمڕۆ شەممە ۱۷ی ئۆکتۆبەر ۲۰۲۶، ئاژانسی هەواڵی «تەسنیم» بە گواستنەوە لە پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە: لە دوای پێکدادان لەگەڵ مینێکی دەریایی لە تەنگەی هۆرموز، کەنەڵێکی نەوتی زەبەلاح تووشی تەقینەوە بووە.
لە لایەکی دیکەوە، هێزی دەریایی وابەستە بە پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا تەنگەی هۆرموز داخراوە و لە هەمان کاتدا ئاگادارییەکی توندی داوە کە هەر کەشتییەک یاسا و ڕێساکانی ئێران لەم ڕێگایەدا پێشێل بکات، چارەنووسی سووتان دەبێت.







