حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی یەکێک لە پۆرتە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دا، کە لە ناوچەی پارێزگای بەسرەدایە.

حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی یەکێک لە پۆرتە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دا، کە لە ناوچەی پارێزگای بەسرەدایە. ...
حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی یەکێک لە پۆرتە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دا، کە لە ناوچەی پارێزگای بەسرەدایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، بڕیار درا پۆرتی سنووریی «شێب» لەگەڵ ئێران دابخرێت.
هەتا ئێستا هۆکاری ئەم بڕیارەی زەیدی بە شێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە، ئەم بڕیارە جێبەجێ کراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەگەڵ ئێران وەستێنراوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕاپۆرت دەدەن کە عێراق نیازی هەیە زۆربەی پۆرتەکانی لەگەڵ ئێران دابخات، بەڵام ئەو پۆرتانەی لە ناوچەی هەرێمی کوردستاندان، بە کراوەیی دەمێننەوە.