ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە عەمانی پایتەختی ئوردن بیستراوە، ئەمە لە کاتێکدایە كە چەند رۆژێكە ناكۆكی و هێرشەكان لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا دەستی پێ كردووەتەوە.
کەناڵی فەرمی ئوردن رایگەیاندووە: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئوردن لێدراوە بە مەبەستی وشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و هاندانیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکان.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ئێران دوێنێ و ئەمڕۆ چەند پێگەیەکی لە بەحرەین، کوێت و قەتەر کە هاوپەیمانی ئەمریکان کردووەتە ئامانج.
لەلایەكی دیكەوە سوپای پاسداران هۆشداریداوە کە ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا دووبارە ببنەوە، ئەوا بازنەی وەڵامدانەوەکانیان فراوانتر دەکەن بۆ ئەوەی پێگەکانی دیکەی ناوچەکەش بگرێتەوە.







