حکومەتی پاکستان كە وڵاتێكی ناوبەندە له‌ناو ململانێكانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، ڕایگەیاندووە هەوڵەکانیان بۆ لە یەکتر نزیککردنەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەرهەمیان هەبووە و ئەگەری زۆرە ماوەی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوانیان درێژ بكرێته‌وه.
ئەمڕۆ، چوارشەممە 12ی ئاب، تاهیر ئەندرابی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاندووه: هه‌وڵەکانیان وه‌كو وڵاتی نێوه‌ندگیر چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی بە ڕێگەی دیپلۆماسیی كێشه‌كان یه‌كلایی بکەنەوە.
تاهیر ئەندرابی، ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەگەری زۆره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه و دانوستانی تازه ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌ش به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ماوه‌ی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوانیان درێژ بکرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان باس لەوەش كردووه، چه‌ندین وڵات نیازباشی خۆیان بۆ دانوستانەکە دەربڕیوە.. بە تایبەتی وڵاتانی نێوه‌ندگیر وه‌كو سعودیه و قەتەر.







